ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئومێد خۆشناو: بەنداوی گۆمەسپان، چارەسەری بەشێکی کێشەی ئاوی هەولێر دەکات

 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، بەنداوی گۆمەسپان چارەسەری بەشێکی کێشەی ئاوی هەولێر دەکات و بە دووریی 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، دوای بەنداوەکانی دووكان و دەربەندیخان، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر.

دەشڵێت:” تێچووی دروستکردنی (95 ملیار دینارە)، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە، تا ئێستا لە 75%ی کارەکانی جێبەجێکراوە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.

باسی لەوەشکردووە:” بەنداوەکە پشت بە ئاوی باران و کانیاوەکانی ناوچەکە دەبەستێت. توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە، بەتەوابوونی دەبێتە بەشێک لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی شاری هەولێر، ئەوە جگە لەوەی دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری، سامانی ماسی، بووژانەوەی ئاودێری ناوچەکە و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو و زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ژێرزەویی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. یاری لوتکەی ئەمشەو لە سوودی لیڤەرپوول دژی چێڵسی یەکلاکرایەوە

sirwan

حزبوڵلا دوای لە ئێران کردووە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

سەڵاح

له‌ ئێران هێرش كرایه‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

سەڵاح