ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری نێوخۆی تورکیا: پەنابەرانی سووریایی بێ‌ناو چوونەتە ئەورووپا

وەزیری نێوخۆی تورکیا دەڵێت، 396 هەزار پەنابەری سووری کە بێسەروشوێنن، بەرەو ئەورووپا پەڕیونەتەوە.
عەلی یەرلیکایا وەزیری نێوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەیەکی تورکی گوتی: هەتائێستا 396 هەزار پەنابەری سووری ناو ونیشانیان نییە و لە ڕێگەی دەریای نێوەڕاست و بەڵکانەوە بۆ ئەوروپا پەڕینەوە.
عەلی یەرلیکایا، پێشترێ گوتبووی ٧٢٩ هەزار پەنابەری سووری لە تورکیا ناونیشانیان نییە. یێرلیکایا ئاماژەی بەوەشکرد، جارێکی دیکە لیستی پەنابەرانی تۆمارکراو پشکێنراون و 396 هەزار و 738 کەس لەو ناونیشانانەدا نەدۆزراونەتەوە.
یێرلیکایا ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی فرۆنتێکسی یەکێتی‌ی ئەوروپا، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا 996 هەزار هاوڵاتی سووریا بەرەو ئەرووپا پەڕیونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هیومان ڕایتس‌ وۆچ: ئوردن ژمارەیەک خەڵکی سڤیلی لە سووریا کوشتووە

سەڵاح

ئیران و ڕووسیا لەسەر مامەڵەکردن به تومەن و ڕوبل ڕێک‌کەوتن

یاسین

بە تۆمەتی دزینی پارەی خێرخوازی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت

یاسین