ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەیان دابەزیون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (79) دۆلار و (92)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی دۆلارێک و 23 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (77) دۆلار (19) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی دۆلارێک و 67 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاماری وه‌رگرتنی گه‌نم، سلێمانی زۆرترین بڕه‌ گه‌نمی وه‌رگرتووه‌، پرۆسه‌ی وه‌ر

سەڵاح

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: بۆ هێرش بۆ سەر ئیسرائیل چاوەڕانی فەرمانی ڕێبەرین

یاسین

هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

یاسین