zagros news agency

مەسعود حەیدەر: لەمڕۆوە خەرجكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات

 

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای كرد، دوای تەواوكردنی زۆربەی كارەكانی دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ بەشێك لە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.

 

مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) رای گەیاند: ”دوای تەواوکردنی زۆربەی کارەکانی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بۆ مانگی حەوت خەرج دەکات.“

 

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هەر لەم هەفتەیەدا، ھەموو مووچەی مانگی حەوت خەرج دەکرێت.

 

ئەمە لە كاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی 28 رۆژە لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕی قەیسەری کرد

یاسین

هەولێر لە پێشوازی سەری ساڵی نوێ

سەڵاح

توركیا: سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ له‌ قامیشلۆ كوژرا

یاسین