zagros news agency

ئاگرکەوتنەوە لە تورکیا و باکووری کوردستان بەردەوامە

زیاتر لە چوار هەزار و ٢٠٠ کەس شوێنی نیشتەجێ‌بوونی خۆیان چۆڵ‌کردووە. هەشت کەسیش به گومانی دەست‌هەبوون لەم ئاگرکەوتنەوانەدا دەستبەسەر کراون.
78 ئاگر لە سەرتاسەری تورکیا و باکوری کوردستان کەوتەوە. 70 ئاگرکەوتنەوە کۆنترۆڵ کران و بڵاوبوونەوەیان ڕاگیرا و هەوڵەکانی کوژاندنەوە هەموو ئاگرەکانن بەردەوامن.
هەشت ئاگرە گەورەکەی ئیزمیر، بۆلو، مانیسا و چەند شوێنێکی‌دیکە گەورەتر و گەورەتر دەبن.
تا ئێستا ٤٢٠٠ کەس بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوانە شوێنی خۆیان چۆڵ کردووە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و پەلەوەر زیانیان بەرکەوتووە و چوار گوندیش چۆڵ‌کراون.
وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، هه‌تا ئێستا حەوت کەس ڕاگیراون و دوو کەسیشیان بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان زیندانی کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رەشید سندی دەکات

سەڵاح

ئیلۆن مەسک خەونی وزەی خۆر لە زەوییەوە دەگوازێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان

سەڵاح

زێلێنسکی : بەردەوام دەبین لەهێرشەکانمان بۆسەر رووسیا

یاسین