zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 545 ملیۆن و 626 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 193 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 352 ملیۆن و 35 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایلەر سویفت دەنگ بە کامالا هاریس دەدات

ART

21 فیلم بۆ بەدەستهێنانی چڵە خورمای زێڕین لە فێستیڤاڵی کان کێبڕکێ دەکەن

ART

وەرزی دووەمی “Percy Jackson and the Olympians” بڵاودەکرێتەوە

ART