zagros news agency

لە هەولێر پێنج کورتەفیلم نمایشکران

لە هەولێر پێنج کورتەفیلمی کوردی لە سینەما هەولێر بەهاوکاری کورد راو نمایشکران کە دوو لەم بەرهەمانە بەڵگەفیلمن و سێشیان کورتە فیلمی فیکشنن.

نمایشکردنی فیلمەکان هەوڵێکە بۆ ناساندنی فیلمە کوردییەکان بە هۆرانی فیلم لە کوردستان.

ئەو چالاکییە هونەرییە رۆژی شەممە بەڕێوەچوو و یەکێک لە فیلمەکان بەڵگەفیلمی “سروودی ژێر دار بەڕووەکان” بوو.

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی هەڵگورد ساڵحە و پێشتر لە فێستیڤاڵی فیلمی تەنجە لە مەغریب خەڵاتی بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامادەکاری بۆ هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقام لە کەرکووک دەکرێت

ART

تایلۆر سویفت نزیک بووە لە وازهێنان لە گۆرانیگوتن بەهۆی کێشەی لەگەڵ کیم کارداشیان

ART

لە هەولێر کۆنسێرتی ئۆپێراى چیکی بەڕێوەچوو

ART