zagros news agency

سوپای پاسداران: ئێران لە هێرش بۆسەر ئیسرائیل پاشگەز نەبووەتەوە

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، بێ‌ گومان بەهۆی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لەنێو خاکی ئێراندا لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە.
عەلی فەدەوی بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاندووە، هێرش بۆ سەر ئیسرائیل لە تۆڵەی خوێنی ئیسماعیل هەنییە هەر لە بەرنامەیاندایە و کات و چۆنیەتیی هێرشەکە ڕێک دەخەن و حەتمەن جێبەجێی دەکەن.
جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەشڵێت، کەشێکی وا بەسەر ئیسرائیلدا زاڵە چاوەڕوانیی هێرشی ئێران لە چاوەڕوانیی مردن دژوارترە و شەو و ڕۆژ چاوەڕێی هێرشی ئێرانن.
دەشڵێت، هێرشی ئەم جارەیان زۆر لە هێرشەکەی پێشوو توندتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

بڕیارێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز عه‌بدوڵلاى حه‌سه‌ن زاده ده‌كات

یاسین