ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەچێتە ئەمریکا

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بچێته ئەمریکا.

عەلی عەلاق لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، دوو داواکاریی هەیە، ئەگەر خەزێنەی ئەمەریکا ئەم دوو داواکارییە جێبەجێ بکات، بەهای دینار بەراببەر بە دۆلار خێرا بەرز دەبێتەوە.
داواکاریی یەکەمی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەمەیە ئەمەریکا سزای سەر بانکەکانی عێراق لاببات، ئەو بانکانەی لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی سپیکردنەوەی پارە و بەقاچاخ بردنەدەرەوەی دۆلار سزادراون.
داواکاریی دووەمی عەلی عەلاق لە ئەمەریکا ئەمەیە خەزێنەی ئەمریکا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو دۆلار بداتە عێراق و ئەو کۆتوبەندانە کەم بکاتەوە بۆ بەدەست‌هێنانی دۆلاری کاش بەسەر عێراقدا سەپاندوویەتی.
ئەگەر ئەمەریکا بەو داواکارییانە رازی بێت، بەهای دینار بەخێرایی بەز دەبێتەوە و دوور نییە بەهای 100 دۆلار بۆ نزیکەی 145 هەزار دینار داببەزێت.
خۆ ئەگەر پێچەوانەکەی بێت و ئەمەریکا جارێکی دیکە ئەم داواکارییانە ڕەت بکاتەوە، دۆخی دینار خراپتر دەبێت و بەهاکەی بەرانبەر بە دۆلار زیاتر دادەبەزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ساوسگەیت دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ماڵئاوایی کرد

sirwan

مەسرور بارزانی :بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم

یاسین

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، داشکاندن لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەکات

سەڵاح