ئۆنجو کێچێلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نافەرمیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ تورکیا نێردراوە.
کێچیلی گوتی: کۆبوونەوەکە لە 29ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و بڕیارە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیەدا سەردانی برۆکسل بکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتیشی، هیواخوازە ئەم هەنگاوە قەیرانی بڕیارەکانی کۆنسەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەلاوە بنێت و پەرە بە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەم یەکێتییە بدات.
تورکیا لەمێژە هەوڵ دەدات ببێت بە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، بەڵام ئەم یەکێتیە دەڵێت تورکیا تا ئێستا نەیتوانیوە مەجەکان بۆ ئەندام بوون جێبەجێ بکات.