zagros news agency

بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەت لە چوار بانک وەردەگرێتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان مۆڵەتی کارکردن لە چوار بانک وەردەگرێتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەینراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوکراوەتەوە، چوار دامەزراوە کە لە بواری وەبەرهێنانی دارایی کار دەکەن لە نێو لیستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکان دان.
ئەم بانکانە لە کۆمپانیای زەورا، کۆمپانیای بەین نەهرێن، کۆمپانیای خیر، کۆمپانیای خەیمەتول ئەیام.
بانکی ناوندی هۆی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی لەم دامەزراوانە بە هۆی جیاوازیی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق گەڕاندووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی حزبە کوردییەکان لە قامشلۆ

یاسین

هیومان رایتس وۆچ بۆ عێراق: شنگال تا ئێستا ناسەقامگیرە و بڕیارەكەتان پشێوی زیاتر دەكات

سەڵاح