ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توركیا: سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ له‌ قامیشلۆ كوژرا

ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25/8/2024 ئاشكرایان كرد، له‌ ئه‌نجامى پرۆسه‌ سه‌ربازییەكانیاندا له‌ عێراق و سووریا، توانیویانه‌ 12 چه‌كدارى سه‌ر به‌ پەكەكە بكوژن.

ڕۆژنامه‌ى (ده‌یلى سه‌باح)ی توركی، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییەكانیاندا له‌ شارى قامیشلۆ توانیویانه‌ (عه‌بدولحه‌مید گابار) ناسراو به‌ (تێگین گۆیی) سەركردەی پەكەكە له‌ توركیا بكه‌نه‌ ئامانج و بیكوژن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، عه‌بدولحه‌مید گابار سه‌رپه‌رشتیارى چه‌ند به‌شێكی یه‌كینه‌كانى پاراستنی گەل (یەپەگە) بووه‌ له‌ ناچه‌كه‌ وه‌ك به‌شه‌كانى “لۆجیستی و دارایی و پیشه‌سازیی و زیندانه‌كان و چه‌كداره‌ بیانییه‌كان.”

هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا بڵاوی كردووەته‌وه‌، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ 11 چه‌كدارى پەكەكە توركیا، له‌ عێراق بكه‌نه‌ ئامانج .

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێكی بالای عێراق سەردامی هەولێر دەكەن

گوران

ئافرەتێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی بەریتانیا کرانەوە

یاسین

مانچستەر یونایتد ماڵئاوایی لە شکستەکانی کرد

یاسین