zagros news agency

لالیگا.. ریال مەدرید سێ خاڵی لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆی کۆکردەوە

لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی لالیگا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی بەلەد وەلید بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەووتن لە یارییەکە بەدەست بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەی مێرنگی بە ئاستێکی بەرزتر گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 50دا ڤالڤێردی توانی تۆڕی گۆڵی بەرامبەر بهەژێنێت یانەکەی پێشخست،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، ریال توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 88 و 96 لەڕێگەی یاریزانان براهیم دیاز و ئێندریک تۆماربکات و سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگەییکردنی فەزڵ شاکر دواخرا

ART

CIA هۆشداری دەدات سەبارەت بە OpenAI و ChatGPT

یاسین

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی سەر رێگای گوێڕ-هەولێر

یاسین