سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای ئیمزا کرد.
28ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی بۆ سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بە شێوەى گرێبەست ئیمزا کرد.