دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی كێشه له سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌خانه، كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه بۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline) له كاتی نیشتنه‌وه‌ی دا، سه‌ره‌نجام فڕۆكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، به پێویستمان زانی ڕووونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه
له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، سێ ڕێگای جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه ئه‌وانیش بریتین له:
١– سیسته‌می ILS
2–سیسته‌می GPS
3– Visual
به‌رده‌ستبوونی هه‌ر یه‌كه له‌م ڕێگایانه ده‌وه‌ستێته سه‌ر داواكاری هێله ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان.
به‌پێی ڕێسا و میكانیزمی گه‌شته‌كانی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، پێویسته هه‌ردوو سیسته‌می (ILS , GPS) به‌رده‌ست و كارا بن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان
. له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام كێشه له سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه چاره‌سه‌ركرا، دوباره گه‌ڕایه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه له نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه ئه‌نجام درا.
گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه ئه‌نجام دراون.
بۆیه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و به‌لاڕێدا بردراوانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه
٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر