نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەی سێیەمی ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووان بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین ئامار و ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی عێراق تاوتوێ كرا كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەم (مانگی 11)ی داهاتوو بێتە ئەنجامدان.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا رۆژانی 20 و 21ی مانگی 11ی داهاتوو قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری عێراق رابگەیەنرێ بۆ ئەوەی سەرژمێرییەكە بەسەركەوتوویی ئەنجام بدرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەموو هاوكارییەكی دارایی و پێداویستییەك بخرێتە بەر دەست كادیران بۆ ئەوەی سەرژمێرییەكە بەباشترین شێوە بەڕێوەبچێت.