zagros news agency

تورکیا: ١٩ ئەندامی پەکەکەمان کوشت

وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی تورکیا کوژرانی ١٩ ئەندامی پەکەکە لە سنوورەکانی باشوور و باکور و ڕۆژئاوای کوردستانیان ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند ١٥ ئەندامی پەکەکە بە هەڵمەتی ئاسمانی لە گارێ، مەتینا و زاپ کوژراون.
هەروەها بەرگریی تورکیا کوژرانی 2 ئەندامی یەپەگەی لە منبەج بە تۆپ و هاوەن ڕاگەیاند.
لە لایەکی دیکەوە عەلی یەرلیکایا وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەڵمەتی هێزەکانی جەندرم لە شارۆچکەی نیسەیبین لە ماردین ٢ ئەندامی پەکەکە کوژراون.
یەرلیکایا ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان ب بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەندامانی پەکەکە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا بە ڕێککەوتن له‌گه‌ڵ ئێران گەشبینە

سەڵاح

قیرتاوكردنی دووسایدێكی 40 مه‌تری ده‌ستی پێكرد

سەڵاح

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستێکی باڵا لە زانکۆی هەولێری پزیشکی کرایەوە

سەڵاح