zagros news agency

سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات

ئەمشەو سێشەممە 2/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی ڕوودانی ئاگرەکە بکەن .
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆ و تەندروستی و شارەوانی کرد بۆ زوو گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵەکانیان لە پێناو کۆنترۆڵکردنە ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان. ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دەزگاکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە هەرجی پێویست بێت لەمبارەیەوە ئەنجامی بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیكەی 200 دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا

گوران

دڵگرانم بە هێرشە ترسناکەکەی سەر بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدێبۆرگ لە ئەڵمانیا.

دڵشاد

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین