zagros news agency

بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆت دەكات

 

بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆت دەكات و چەند پرسێك تاوتوێ دەكرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2024، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، کۆ دەبێتەوە و چەند بڕگەیەك تاوتوێ دەكرێن، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە یەكخستنی ڕێكارەكانی تایبەت بە سیستەمی دارایی و ژمێریاری لە نێوان هەردوو حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوكردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافەكانی هەرێمی كوردستان، بە گوێرەی دەستووری عێراقی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا، ئەنجامی كۆبوونەوەی ڕۆژی 29ی ئابی 2024، لە نێوان شاندی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدراڵی و بەڕێوەچوونی كارەكانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی بۆ وەرزی دووەمی ساڵی 2024 و بەدواداچوونەكان بۆ هەماهەنگی و پێشكەشكردنی وەڵامی یاداشتەكانی تیمی هاوبەش دەخرێتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە، میسر و تورکیا گفتوگۆی کرد

سەڵاح

ترەمپ: ئەگەر ئێران لە كوشتنی خۆپیشاندەران بەردەوام بێ، گورزی كوشندەی لێ دەدەین

یاسین

ڕاپرسی: زۆرینەی خەڵکی تورکیا لەگەڵ بێلایەنی دان

سەڵاح