zagros news agency

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ شکستی بە کرواتیا هێنا



لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی نەیشنزلیگ، هەڵبژاردەی پورتوگال لە یاریگای خۆیدا میوانداری کرواتیای کرد.

 

لە ئەنجامدا پورتوگال توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە کرواتیا بهێنێت.

 

لەسەرەتای تایمی یەکەم پورتوگال بەهێز دەرکەوت و لە خولەکی حەوت لە رێگای دیگۆ دالۆتەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد،

 

هەوڵی پورتوگالییەکان بەردەوام بوو تا لە خولەکی 34 کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکرد،

 

پێش تەواوبوونی تایمەکەش لە خولەکی 41 کرواتیا بووە خاوەنی گۆڵی یەکەم کاتێک دالۆت بە هەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم هەوڵەکانی هەردوولا بەردەوام بوو بۆ گۆڵ تۆمارکردن بە تایبەت کوڕانی کرواتیا بەڵام تەواوی هەوڵەکانیان بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات و پورتوگالییەکان سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگای هەولێر: لە نزیکترین کاتدا بازاڕی قەیسەریی بە ڕووی هاووڵاتییان دەکرێتەوە

سەڵاح

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

سەڵاح

بۆروسیا دۆرتمۆند گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یاسین