zagros news agency

نەیشینزلیگ.. هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەئاسانی لە ئێراندای بردەوە

لە درێژەی یارییەکانی نەیشینزلیگ، هەردوو هەڵبژاردەی ئێرلەندا و ئینگلتەرا لە یاریگای ئاڤیڤا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئێرلەندا بباتەوە.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا باشتر دەرکەوت و کۆنتڕۆڵی یاریگای گرتە دەست،

لە خولەکەکانی دەستپێک و لە خولەکەکانی 11دا دیکلان رایس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای ئەوە شێرەکانی لەندەن بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر، جارێکی جاک گریلیش لە خولەکی 26 گۆڵی دووەم تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و هەردوو هەڵبژاردە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە و یارییەکە لە بەڕژەوەندی ئینگلتەرا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بۆ ئێرلەندا کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک؛ بێزار بووم لەو هەموو کارتە سوورە

یاسین

گواستنەوەی دی ماریا بۆ بەرشەلۆنە دووجار شکستی هێناوە

یاسین

سوننەکان: مەرجی سەرەکی سەرۆکی داهاتووی پەرلەمان ئەوەیە کاندیدەکە سەرکردەی فراکسیۆن بێت

سەڵاح