ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دانیشتووانی زیقار بەهۆی وشکەساڵیەوە کۆچ دەکەن

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار، ڕایگەیاند، دانیشتووانی هەندێک ناوچەی پارێزگای واست، بەهۆی کەمی ئاو و وشکەساڵی ئاوارەبوون.

ئەحمەد ئەلرومەیز  بەڕۆژنامەی فەرمی ‘سەباح’ـی ڕایگەیاند، “ڕۆژانە ئاوارەبوون بەردەوامە، بەتایبەتی لە ناوچە زۆنگاوەکاندا”، گوتیشی: زۆرینەی دانیشتووانی ناوچە زۆنگاوەکان و کشتوکاڵییەکان ئاوارە دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاووڵاتیان بەرەو پارێزگاکانی بەسرە و کەربەلا و نەجەف کۆچ دەکەن، لەکاتێکدا ڕێژەیەکی کەم بەرەو شاری ناسریە دەڕۆن”، چونکە کۆچبەران بەرەو ئەو ناوچە کشتوکاڵییانە دەڕۆن کە پشت بە بیرەکان دەبەستن”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار جەختی کردەوە، ئەم کۆچکردنە کاریگەری نەرێنی لەسەر پێکهاتەی دیمۆگرافی پارێزگاکە هەیە، بەو پێیەی هەندێک گوند نەماون و تەنها چەند ماڵێکیان تێدا ماونەتەوە.

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق لە پلەی پێنجەمی جیهاندا دێت کە زۆرترین زیانیان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا بەرکەوتووە.

مۆفەق حامد خدر، بەڕێوەبەری گشتی ژینگەی زیقار دەڵێت: ئەو کۆچکردنەی پارێزگای زیقار وەرزییە، بەڵام هۆشداریشی دا کە کاریگەری نەرێنی هەیە.

مۆفەق حامد باسی لەوەشکرد، “زیقار بەرزترین پلەی گەرمی جیهانی تۆمارکردووە، هەروەها سەرچاوەکانی ئاو کەمن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوارەبوون بەهۆی وشکەساڵییەوە، جەختیشی لەوە کردەوە، ئەم کەسانەی ئاوارەبوون لە وەرزی زستاندا دەگەڕێنەوە، ڕەنگە هەندێکیان لە ماڵە نوێیەکانیاندا نیشتەجێ بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ شکستی بە کرواتیا هێنا

sirwan

هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی خوێندنی لە ئەمەریكا هەیە دەتوانێت ئێستا داواكاری پێشكەش بكات

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پرسی ونبوونی 50 هەزار پاكستانییەكە یەكلا كردەوە

سەڵاح