zagros news agency

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بردیەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

لە یاریێکی تری گەڕی دووەم و کۆمەڵەی دووەمدا، هەڵبژاردەی ئیسرائیل ڕووبەڕووی ئیتاڵیا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیسرائیل بباتەوە.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باشتر بینرا، دوای چەندین هەوڵ و هێرش، یاریزان داڤید فراتێسی لە خولەکی 38دا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو هەڵبژاردە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەش دەکرد، لا دەرفەتێکدا موسی کین توانی گۆڵی دووەمی ئیتاڵیەکانی تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو لا بەردەوامبوون لە فشارەکانیان، تا لە خولەکی یەکی زیادکراوی گێمی دووەم یاریزان موحەممەد ئەبو فانی ئەنجامەکەی بە گۆڵێک بۆ ئیسرائیل کەمکردەوە، بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یەکەمی گرۆپەکەیەتی بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ، ئیسرائیلش هیچ خاڵێکی نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی.. ناوی ئۆلمۆ تۆمارکرا و دەتوانێت یاریی ئەنجامبدات

یاسین

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا سی و دوو ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی باڵای نیشتیمانی لێپرسینەوە و دادپەروەری دەكات

سەڵاح