ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باڵیۆزی ئێران لە عێراق: پزیشکیان سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

 

محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانی دوو ڕۆژەی داهاتووی بۆ عێراق سەردانی بەغدا و بەسرە و ناوچەی کوردستانی عێراق دەکات.

ئال سادق سەبارەت بە سەردانەکەی سبەی چوارشەممەی مەسعود پزیشکیان بۆ عێراق ، بە ئاژانسی ئیسنای گوت:  ئەم سەردانە لە وەڵامی بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیعاع سوودانییە، بە ئامانجی فراوانکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی، کولتووری، ئابووری و ئەمنیەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەم سەردانەدا لەسەر پرسە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا ئەنجام گفتگۆدەکرێت.

باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕوونی کردەوە و گوتی: لەم سەردانەدا سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق فائق زێدان کۆدەبێتەوە، دواتر بەشداری لە خوانێکی ئێوارەدا دەکات.

ئال سادق دەشڵێت: لەم سەردانەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، ئەمنی، پۆستە، پەیوەندییەکان، کشتوکاڵی، هونەری و وەرزشی واژۆ دەکرێت.

سەبارەت بەوەی ئایا سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان دەچێتە هەولێر یان نا، باڵیۆزی ئێران گوتی: سەردانی سەرۆکی کۆمار بۆ ئەم ناوچەیە پلانی بۆ دانراوە.

ئاشکراشی کرد، پێدەچێت سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق دوو ڕۆژ بخایەنێت، لەو ماوەیەدا سەردانی مەزارگە پیرۆزەکانیش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

باندێکی دزی‌کردن لە تورکیا هەڵوەشێندرایەوە

سەڵاح

لێزمە باران دەست پێدەکات

یاسین

هۆشیار زێباری: ئەو سێ حیزبەی دوروخرانەوە فاكتەری ناسەقامگیریی و ئاژاوەگێڕین

سەڵاح