ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکیدا بە بۆنەی 63یەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەست و سێ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول تێدەپەڕێت، کە شۆڕشێکی نیشتمانی و سەرتاسەری و هەمەلایەنی کوردستان بوو، بە سەرکردایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر.

گوتیشی، یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلوول، یادکردنەوەی قۆناغێکی گەشی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانە، لەپێناو مافە ڕەواکانی و کۆڵنەدانە لە داکۆکیکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە چەسپاندنی دادپەروەری و یەکڕیزی و یەکگرتوویی و وەستانەوە بەرانبەر ستەم و بێدادی، هەمیشە ئیلهامبەخشی کارکردنمانە، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان.

هەروەها لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرە بەشدارەکانی شۆڕش لە هەموو چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و گشت شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/9/11

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى ئه‌نفالى بارزانييان ئه‌مڕۆ له‌ يادى (41) ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانيياندا

یاسین

نرخی دراوەکان لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

پارێزگای دهۆك هۆشداری ده‌دات

سەڵاح