zagros news agency

بەشی دووەمی “Beetlejuice ” فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی “Beetlejuice ” لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا 111 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا، ئەم داهاتە زۆرە بۆ فیلمەکە چاوەڕوان نەکراو بوو، بەنرهەمهێنەرانی پێشبینی 80 بۆ 90 ملیۆن دۆلاریان کردبوو.

بەشی دووەمی فیلمەکە بەناوی “Beetlejuice Beetlejuice”یە و بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە.

لە ریزبەندی دووەمی لیستەکەدا، فیلمی “Deadpool & Wolverine” دێت کە چەند هەفتەیەک لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاریانا گراندێ: ڕەنگە دوای ٢٠٢٦ ماڵئاوایی لە گەشتە هونەرییە گەورەکان بکەم

ART

پەردە لەسەر پەیکەری قانعی شاعیر لادرا

ART

لاتاو بارزان: لە هەموو قۆناغەکان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ده‌بین

دڵشاد