zagros news agency

سەرکۆنسۆلی ئێران لە سلێمانی: سەرۆک‌کۆماری ئێران بەیانیی پێنجشەممە دەچێتە هەولێر

سەرکۆنسوولی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە سلێمانی دەڵێت سەرۆککۆماری ئێران بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوول دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
محەمەد مەحموودیان سەرکۆنسۆلی ئێران لە سلێمانی گوتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان باشن و پلانیان ئەوەیە ئەم پەیوەندییانە باشتر بکەن.
مەحموودیان دەڵێت: “سەرەڕای دیدار و کۆبوونەوە زۆرەکانی بەغدا، بە خۆشییەوە بەڕێز سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم لە هەولێر و سلێمانی دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت. بە پێی ئەو پلانەی دانراوە، سەرۆککۆماری ئێران و شاندی هاوڕێی، بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024 سەردانی هەولێر دەکەن و پاش نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەش دەچنە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێ کۆ دەبنەوە.”
ئەو دەڵێت: “سەردانی سەرۆککۆماری ئیران بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگری پەیامێکی گرینگ بۆ هەموو لایەنەکانە. پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، ڕەگ و ڕیشەی قووڵی مێژوویی و شارستانی و کەلتووریی هەیە. دڵنیاین هەوراز و نشێوی کاتی لەم پەیوەندییانەدا، خەوش ناخاتە سەر پەیوەندییەکانمان.”
مەحموودیان هەروەها گوتی: “وەک ئەمڕۆ سەرۆککۆماری ئێران بە ژمارەیەک لە میدیای هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان باشە و ئێمە بەدوای باشتر کردنی ئەم پەیوەندییانەوەین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارەکانی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا بۆ دوو مانگی دیکە ‌درێژ کرایەوە

سەڵاح

سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ ناوه‌رۆكی كۆوبونه‌وه‌ی لیژنەی ئامادەکاری كۆنفرانس له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی ده‌خاته‌روو

یاسین

ڕووسیا: 94 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان خستە خوارەوە

سەڵاح