ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بڕەپارەیەكی زۆر بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت

بەرپرسێكی كشتوكاڵی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەبەرانبەر كڕینەوەی بنەتۆی گەنم، حكوومەت بڕی یەک ملیار و 513 ملیۆن دیناری بەسەر جووتیاراندا دابەش كرد.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، رایگەیاند: “ئەمساڵ هەزار و 754 تەن بنەتۆمان لە جووتیاران کڕییەوە، ئەمڕۆش 12ی ئەیلوول، شایستە داراییەکان بەسەر جووتیاراندا دابەش كرا

ئاماژەی بەوەش دا: “ئەو گەنمە بە ئامانجی دابینکردنی بنەتۆ لە جووتیاران کڕابووەوە، ئەمڕۆ وەکوو پابەندبوونێک و ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج کرا.”

سەبارەت بە وردكاریی خەرجكردنی بڕەپارەكە، هێمن سەید موراد گوتی: “بڕی یەک ملیار و 513 ملیۆن دینار بەسەر جووتیاراندا دابەش كرا.”

بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی ئەوەشی خستە ڕوو: “حكوومەتی عێراق تاوەكوو ئێستا دینارێكی بۆ كڕینەوەی بنەتۆ لە جووتیاران خەرج نەكردووە، بەڵام حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەری بوو، كردی و مافی جووتیارانی دا و پارەكەی دابەش كرد.”

هێمن سەید موراد باسی لەوەش كرد، ئەو بنەتۆیە بەشێوەی پاڵپشتی لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت، گوتیشی: “ئەو بنەتۆیە تەنی بە 860 هەزار دینارمان كڕیوە، دواتر بە نرخی پاڵپشتیكراو، كە جارێ رانەگەیاندراوە، بۆ وەرزی داچاندن بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەكەین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پاكستان… یاخیبووان لانیکەم 30 کەس دەکوژن

سەڵاح

وەزارەتى کارەبا: پلانمان هەیە بۆ دروستکردنی سێ وێستگەی سۆلەر

دڵشاد

کارئاسانیی زیاتر بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکرێت

سەڵاح