zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی : ئەوەی ئەمڕۆ بۆ میللەتەکەمان بەدەستهاتووە بە ئاسانی نەبووە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای نمایشی شانۆگەریی ‘داستانی کوردستان’ رایگەیاند: “نماییشەکە شاکارێکی گرنگ بوو، چیرۆکی کۆڵنەدانی میللەتێک بوو. دەرخەری ئەوەبوو کە ئەو شتانەی میللەتەکەمان پێی گەیشتووە بە ئاسانی نەبووە.”

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە دهۆک و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەن، لەنێویاندا بەشداریی کرد لە نمایشی شانۆگەریی “دارستانی کوردستان” و لەپاش نمایشەکە گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئەو کارە مەزنەیان کردووە، کە ساڵێک و 7 مانگە لەم پرۆژەیەدا کار دەکەن.”

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەیامی نمایشەکە بۆ گەنجانە، دەرخەری ئەوەیە کە ئەوەی ئەمڕۆ بۆ میللەتەکەمان بەدەستهاتووە بە ئاسانی نەبووە، بەڵکو بەرخودانی میللەتێکە بۆ ئازادی و سەرفرازی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 2500 لوبنانی خاکی عێراقیان بەجێ هێشت

سەڵاح

ئامانج هه‌ركی: لەگەڵ لیژنەی وزەی ڕوسـیا کۆبووینەوە

دڵشاد

یونیسێف: بۆ یەکەمجار ژمارەی منداڵانی کێش زیاد لە منداڵانی بەدخۆراک زیاتر بووە

سەڵاح