فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی یەکشەممە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام (د. خ)، پشووی فەرمییە.
فه‌رمانگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ڕۆژی دووشەممە (16ی ئەیلوولی 2024)، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.