ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

وەزیری بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەم ھەفتەیە دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی بانک، پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە ھەرێمی کوردستان، کە نزیکەی ٥٠٠ ملیار دینارە.

کەمال موسلیم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم ھەفتەیە دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی بانک، پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت، کە نزیکەی ٥٠٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم لای بەغدا ماوە، بۆیە گەشبینین ئەم ھەفتەیە پارەکە دەگات، بۆ ئەوەی دابەشی سەر جووتیاران بکرێت.

موسلیم گوتیشی، بەردەوام لە ھەوڵدا بووین بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان کە لای بەغدا ماوە، ڕەوانە بکرێت، بۆیە لە ئێستادا بڕیار دراوە ئەم ھەفتەیە پارەکە ڕەوانە بکرێت و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، بەسەر ئەو جووتیارانەدا دابەش دەکرێت، کە پارەیان لای بەغدا ماوە.

بە ھۆی ئەوەی ئەمساڵ عێراق زیاد لەو پارەیەی بۆ کڕینی گەنم تەرخان کرابوو، گەنمی لە جووتیاران وەرگرت، پارەی گەنمی جووتیارانی بەشێک لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە کوردستانییەکان دواکەوت، بەڵام بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا توانرا ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت و رەزامەندی درا بۆ ئەوەی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکرێت

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆشکی سپی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

یاسین

سەرۆک بارزانی: پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردووە بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە

یاسین

پۆلیسی دهۆك بەهۆی خراپ بەكارهێنانی تیكتۆك كەسێكی دەستگیركرد

گوران