ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ..مانیونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئاسانی بردیەوە

لەیارییەکانی خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ساوسامپتۆن بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوە بەسەر خاوەن یاریگا بەدەست بهێنن.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە بەهێز دەرکەوتن و یاریزانانی یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، لە خولەکی 33دا یاریزان ئارچەر لێدانێکی سزای بۆ ساوسامپتۆن لەدەستدا،

لە وەڵامی ئەو لێدانە سزایە مانیونایتد توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 35 و 41دا لەڕێگەی ماتیس دی لێخت و مارکۆس راشفۆرد تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم هەوڵەکانی هەردوولا بەردەوامبوون،لە خولەکی 79دا ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی یاریزان جاک ستیفنسی یاریزانی ساوسامپتۆن بەرزکردەوە و لە یاریگای کردە دەرەوە،

 

لە خولەکی شەشی زیادکراوی ئەو تایمە یاریزان گارناچۆ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ بە کاتی لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیە، ساوسامپتۆنیش هیچ خاڵی نییە و لە پلەی 19 دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی كار له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

باندێکی دزی‌کردن لە تورکیا هەڵوەشێندرایەوە

سەڵاح