zagros news agency

مپاپێ بە پێکانی یاریزانێک دڵتەنگ دەبێت

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی ڕیال مەدرید، بەهۆی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی ڕیزەکانی شاهانە، چووە حاڵەتێکی دڵتەنگی.

بەگوێرەی تۆڕی ناوەندی بەرگری ئیسپانیا، مباپێ ئەو کەسە بووە کە زۆرترین کاریگەری پێکانەکەی ئیبراهیم دیاز، ئەستێرەی ڕیاڵ، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال سۆسیداد لە گەڕی پێنجەمی لالیگادا هەبووە.
تۆڕی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە مباپێ دوای پشتڕاستکردنەوەی پێکانەکەی دیازی هاوڕێی و ماوەی ئامادەنەبوونی، هەستی بە دڵتەنگییەکی زۆر کردووە، تا ئەو ڕادەیەی کە خەریک بوو بگری.
ڕوونیشیکردەوە، مباپێ گۆڵەکەی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد لە لێدانی سزاوە بۆ دیاز تەرخانکردووە، بۆ ئەوەی لە دۆخە سەختەکەدا پاڵپشتی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆلینای ناوبژیوانی ئیتاڵی باس لە خەمناکترین ساتی کاری ناوبژیوانی خۆی دەکات

یاسین

پێدرێ پەیامێک بۆ هاندەرانی بارسا دەنێرێت

یاسین

کاتی گەڕانەوەی یانەی هەولێر بۆ یاریگای خۆی دیاریکرا

یاسین