ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 8 و 9 دەخرێتەروو

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەهۆی ڕێککەوتنێک، لیستی مووچەی مانگی 8 دراوەتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و لیستی مووچەی مانگی 9ش تەواو ئامادەیە و دەنێردرێت.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  رایگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی 8 لە بەغدایە و دراوەتە دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ.”

سەبارەت بەوەی ئەمجارە ڕاستەوخۆ لیستەکە دراوەتە دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ، بەرپرسەکەی دارایی گوتی: “بەپێی ڕێککەوتنی ئەو شاندەی حکوومەتی عێراق، کە هەفتەی پێشوو لە هەولێر بوون، لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەك کراوە، سەرەتا لیستەکە بدرێتە دیوانی چاودێریی دارایی، بۆیە دوای ئەوەی بۆ بەغدا نێردرا، لیستەكە لای ئەوانە و وردبینی دەکەن.”

جەختی کردەوە، لیستەکە دوای وردبینی دەدرێته بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی دارایی فیدراڵ و چاوەڕێی ناردنی ناردنی تەمویل دەکەن، گوتیشی: “كاری زۆر ورد بۆ لیستی مووچەی مانگی 8 کراوە و هەموو تێبینییەکان چارەسەر کراون.”

سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی 9، بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان گوتی: “شەممە و یەکشەممە لەگەڵ ئەوەی پشوو بوو، لە دارایی دەوام کراوە، بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 9، ئەمڕۆ فەرمانگەیەک مابوو ئەویش لیستەکەی تەواو کرا.”

باسی لەوەش کرد، لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیدی و کاغەز هاتووە، ماوەتەوە وردبینیی کۆتایی بکرێ، ئەمڕۆ تاوەکوو بەیانی ئەگەری هەیه بۆ بەغدا ڕەوانە بکرێت.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

سوننه‌كان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن

یاسین

ڕۆژانە ١٢ ملیۆن لیتر بەنزین لە ئێرنەوە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە

سەڵاح

لۆفتهانزا ڕاگرتنی گەشتی بۆ بەیرووت درێژ کردووە

سەڵاح