ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رۆدری خەون بە بەدەستهێنانی باڵۆن دۆڕ دەبینێت

ڕۆدری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکە وتی: ئێستا دەست دەکەم بە هەستکردن بەوەی خەڵک سەرنجی ئەو کارانە دەدەن کە ئەنجامی دەدەم و هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنم، خەڵاتەکە شتێک نییە کە بیری لێدەکەمەوە. بەڵام بێگومان خەونێک دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵک ئەوەی بیری لێدەکەنەوە دەیڵێن، لە هەڵوێستی مندا من ڕۆڵێکی جیاواز دەبینم لەوەی ئەوانی تر دەیکەن، بەڵام تۆپی پێ بۆ چاودێران جوان دەردەکەوێت، زۆر کەسیش ڕۆڵی یاریزانی ناوەڕاست بەرز دەنرخێنن، با بزانین چی ڕوودەدات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵێ، یەک دوو جار سەیری یاری کۆتایی (چامپیونزلیگ)م کرد بەرامبەر ئینتەر، ڕەنگە هەزاران جار سەیری کورتە ڤیدیۆم کردبێت ئەگەر ڕاستگۆ بم!”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید و پێرێز کەسێکی باڵا سڕ دەکرێت

sirwan

چامپیۆنزلیگ.. ئەمشەو دوو یانە ماڵئاوایی لە جامەکە دەکەن

sirwan

چامپیۆنزلیگ.. دۆرتمۆند بە ڕیمۆنتادا ئەتلەتیکۆی دوورخستەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan