ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران: دەتوانین ئاستی هەناردە بۆ عێراق بگەیەنینە٢٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران ئاماژەی بە ڕادەی هەناردەی کاڵای وڵاتەکەی بۆ عێراق بە بەهای ١٠ بۆ ١٢ ملیار دۆلار کردووە و دەڵێت، ئەگەر کەمێک ژێرخانی پشتیوانی و یاساییی زیادتر دابین بکرێت، دەتوانن بیگەیەننە ٢٠ ملیار دۆلار.
سەمەد حەسەنزادە، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران، دەڵێت، لە مانگی ئادارەوە تا ئەیلوولی ئەمساڵ بە بەهای نزیکەی شەش ملیار دۆلار کاڵایان بۆ عێراق هەناردە کردووە و زیاتر بریتی بووە لە خۆراک و پیترۆکیمیای پلاستیک و تایە و کەلوپەلی بیناسازی و خزمەتگوزاریی ئەندازیاری.
سەبارەت بەوەی عێراق سیاسەتی ئابووریی نیشتمانیی گرتووەتە بەر، حەسەنزادە گوتی: عێراق مافی خۆیەتی ئەم کارە بکات، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئێمە جارێ ئەم وڵاتە توانایی دابینکردنی ژێرخانەکانی نییە، بەڵام خوازیاری وەبەرهێنانی دەرەکییە و ئێرانیش وەک وڵاتانی دیکە دەتوانێت لەم وڵاتەدا وەبەرهێنان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بۆ دوو کاتژمێر هێلەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

سەڵاح

چەند سەربازێکی ئێران لە بیابانەکانی سووریا کوژران

یاسین

ئێران وەڵامی فەرەنسا دەداتەوە

یاسین