ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق چه‌ند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایه‌ك تاوتوێ دەکات

 

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ سێیه‌م رۆژی له ‌سه‌ر یه‌ك كۆده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مڕۆش دەنگدان و خوێندنەوە بۆ حەوت پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی9ی2024 ده‌ستپێده‌كات و سه‌ره‌تا دەنگ لەسەر پرۆژەیاساى سەندیکاى پرۆگرامسازانى عێراق ده‌درێت و دواتر خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاساى بەرەنگاربوونەوەى شاردنەوەى زۆرەملێ و پێشنیازەیاساکانى یانە وەرزشییەکان و پاراستن و باشترکردنى ژینگە ده‌كرێت.

هەر لە درێژه‌ی دانیشتنى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى نوێنەران، خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازەیاساى دەستە نیشتمانییەکان بۆ چاودێریی ئەتۆمى و تیشکدانەوە و کیمیایی و بایەلۆجى دەکرێت.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ بڕگه‌ی كۆتاییدا، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاساى خاوەندارێتى بیرۆکە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

سەڵاح

ئەمرۆ کۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلی ئایفۆن 16 نمایش دەکات

سەڵاح