zagros news agency

خولی ئەڵمانیا..لیڤەرکوزن لەدوا خولەک بردیەوە و بەردەوامە لە ڕکابەری بایرن میونشن

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ولفسبۆرگی کرد.

 

لە ئەنجامدا لیڤەرکوزن توانی بەزەحمەت و لە دوا خولەکەکانی یاری سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریێکی بەهێز بینرا و پێنج گۆڵ تۆمارکران، لە خولەکی پێنجی یارییەکە مۆکیلی یاریزانی لیڤەرکوزن بەهەڵە لە خۆیان گۆڵێکی بۆ ولفسبۆرگ،

بەڵام لیڤەرکوزن دوو گۆڵی لەڕێگەی فێرتز و جۆناسان لە خولەکی 14 و 32 تۆمارکردەوە،

هەریەکە لە یاریزانان بۆرناڤ و سڤانبێرگ دوو گۆڵی تریان بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و ئەو تایمە بە پێشکەوتنیان کۆتاییهات.

 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەم و لە خولەکەکانی 48 هێنکاپی گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد، ناوبژیوان لە خولەکی 88 یاریزانێکی ولفسبۆرگی بە کارتی سوور کردە دەرەوە،

یانەکەی ئەلۆنسۆ سوودی لەم دەرفەتەی وەرگرت و یاریزان بۆنیفاس لە خولەکی 93 گۆڵی پێشکەوتن و سەرکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بایەر لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی لەدوای بایرن میونشن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری هەیە ڕۆناڵدۆ لەچەند یارییەکی مۆندیال بێ بەش بێت

یاسین

کەندا گەمارۆی خسته سەر پێنج بەپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەڵاح

سەلوان مۆمیکا کوژرا

سەڵاح