ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیتاڵیا.. ڕۆما بەئاسانی شکستی بە ئۆدێنێزی هێنا

لە درێژەی یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما لەنێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئۆدێنێزی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا گۆرگەکانی ڕۆما توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 19 دا یاریزان ئارتیم بە ئاسیستێکی شەعراوی توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا، ڕۆما باشتر گەڕایەوە و لە ئەنجامی فشارەکانیان ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و پاولۆ دیبالا توانی سەرکەوتویی جێبەجێ بکات، دوای ئەوە لە خولەکی 70دا توماسو توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی یانەکەی تۆماربکات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ڕۆما بووە خاوەن 6 خاڵ، ئۆدێنێزیش لە پلەی سێیەم مایەوە بەکۆکردنەوەی 10 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

مەسرور بارزانی بانگهێشتی كۆنگرەیەكی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت

سەڵاح

سوپای ئەمریکا دوو بنکەی حوسیانی دایە بەر هێرش

سەڵاح