zagros news agency

كتێبی “ئافرەت لە شانۆی كوردیدا” بڵاوکرایەوە

لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە هەولێر، رێوڕيسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی “ئافرەت لە شانۆی کوردیدا” بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە ئەدیبان و رۆشنبیران و هونەرمەندان، لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا، نووسەر كورتە باسێكی لەبارەی رۆڵی ژن لە شانۆی کوردیدا پێشكەش كرد، هەروەها تیشكی خستە سەر ناوەڕۆكی كتێبەكەی و سوپاسی لقی هەولێری یەكێتی نووسەران و ئامادەبوانیشی كرد.

لە كۆتاییدا كتێبەكە بەسەر ئامادەبوان دابەشكرا.

فۆتۆ: سەردار قادر

هەواڵی پەیوەندیدار

ترامپ: نەتانیاهۆ لە ئەمریکا دەستگیر ناکرێت و شارەوانی نیویۆرکیش تاوتوێی بژاردەکان دەکات

سەڵاح

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: ئەو كۆمپانیایانەی كە خەڵكیان بردووە بۆ حەج بە ڤیزای ساڵی و گەشتیاریی سڕ ده‌كرێن

سەڵاح

داهاتی “A Quiet Place: Day One” لە سینەکاندا

ART