zagros news agency

“Shogun” توانی 18 خەڵاتی ئێمی بەدەستبێنێت

لە 76ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی بۆ بەرهەمە سینەماییە و تەلەڤزیۆنییەکان، زنجیرەی “Shogun” پشکی شێری خەڵاتەکانی بەرکەوت و ژمارەیان 18 خەڵات بوو.

ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە بەربژێری 25 خەڵات بوو و توانی 18یان بباتەوە، بەمەش توانی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات.

خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامایی، باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو و ئافرەت، باشترین دەرهێنەر، باشترین وێنەگرتن، باشترین مۆنتاژ و باشترین بەرهەمهێنانی بەدەستهێنا، جگە لە چەند خەڵاتێکی دیکەی تەکنیکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژولیێت بینۆش لە فێستیڤاڵی دەریای سوور باس لە یەکەم ئەزموونی دەرهێنانی دەکات

ART

کریستین ستیوارت لە ئەکتەرییەوە بۆ دەرهێنەری

ART

لە بەحرکە پێشانگایەكی شێوەكاری کرایەوە

ART