ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشی کردە سەر دۆڵی ئوردن

 

ڕۆژی چوارشەممە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بۆردومانی ئامانجێکی نزیک دۆڵی ئوردنی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقدا هاتووە، “لە درێژەی کارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل، بۆ پشتیوانی گەلی فەلەستین، و لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرائیل لە دژی خەڵکی سڤیل، لەوانەش منداڵان یافرەت و بەساڵاچوواندا دەیکات، ئەمڕۆ چوارشەممە، چەکدارانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر ئامانجێک لە نزیک دۆڵی ئوردن لە خاکە داگیرکراوەکانمان”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی دوژمن بە خێرایی و زیاتر بەردەوام دەبن”.

ڕووبەری دۆڵی ئوردن نزیکەی 400 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە بەدرێژایی ڕووباری ئوردن، هەروەها تێپەڕین بە دۆڵی ئوردن ئەو ناوچەیە سنوورییەیە کە شانشینی هاشمیی ئوردن جیا دەکاتەوە لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردن لە لایەک، و بەشێک لە ناوچەی باکووری ئیسرائیل، کە بە درێژایی کەناری ڕۆژئاوا درێژ دەبێتەوە، کە ئیسرائیل لە ساڵی 1967ەوە داگیری کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەى یەکلایکردنەوە و چارەسەرى گرفت و کێشەکانى زەوی و زار

دڵشاد

جامی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس شکستی بە ئاتالانتای هێناو بووە پاڵەوان

sirwan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

یاسین