zagros news agency

مەسرور بارزانی و باڵوێزی فەرەنسا: پێویستە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەست پێبكاتەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق كرد و پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25/9/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە پاتریک دۆرێل، باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و لەژێر چاودێريی نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری.

هەروەها هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی زیانێکی زۆری بە بودجەی گشتیی فيدراڵ گەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز ئه‌لخه‌نجه‌ر داكۆكى له‌ هاريكاريى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ده‌كه‌ن

دڵشاد

هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی دیاربەکر: پێڤاژۆی ئاشتیی ئەمجارە جیاوازە

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئەلبانیا لە دوا خولەک سەرکەوتنی کرواتیای ڕاگرت

یاسین