ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسرور بارزانی: لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی پێکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت

مەسرور بارزانی دووپاتی دەکاتەوە، پێکهاتە جیاوازەکان بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی پێکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت.

یەکشەممە، 29-09-2024، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەسیحی کۆ بووەوە.

مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە “پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، بە تایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین”.

 

کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەسیحیکۆبوونەوەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەسیحی

جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتی کردەوە “جێی شانازییە، پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەتی مەسیحییەکان بووە و لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت” .

هاوپەیمانیی مەسیحی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی بێسنووری جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕی کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بووە و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس پێشنیاری نوێی ئاگربەستی ڕەت‌کردەوە

یاسین

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش پیرۆز ده‌كات

سەڵاح

بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕەتیکردەوە بچێتە واشنتۆن

سەڵاح