zagros news agency

لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا زیاتر لە پێنج هەزار پڕۆژە جێبەجێ كراون

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا، زیاتر لە پێنج (5) هەزار پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری بە گوژمەی (4,663,475,902,888)دینار، لە سەرتاسەری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە كە بەشی زۆری پرۆژەكان تەواوكراون و بەشێكیشیان ئێستا لە قۆناغی كاركردندان و  لە ماوەی دیاریكراودا تەواو دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەت بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار و شوێنەوار و پڕۆژەی دیكە، بە گوژمەی (4,663,475,902,888)دینار، 5 هەزار  و  44 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەكان لەسەر بودجەی وەبەرهێنان، داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بودجەی ئاسایی، بودجەی تایبەت، چەند پڕۆژەیەكیش لە ڕێگەی ڕێكخراو و زانكۆ و ئاژانسە بیانییەكان جێبەجێ كراون، وێڕای ئەو پڕۆژانە، ئێستا ژمارەیەكی زۆری پڕۆژەی دیكە پێشنیازكراون و لە ماوەی داهاتوودا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

پۆلینكاری پڕۆژەكان بەپێی سێكتەرەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان:

1-سێكتەری شارەوانی: لە سێكتەری شارەوانیدا، (2004) پڕۆژە بە گوژمەی (2,795,337,323,322)دینار، جێبەجێ كراون.

2-سێكتەری ئاو: لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا، (2755) پڕۆژە بە گوژمەی (1,785,248,176,551)دینار، جێبەجێ كراون.

3-سێكتەری شوێنەوار:  لە سێكتەری شوێنەواردا، (167)پڕۆژە بە گوژمەی (34,148,075,900)دینار، جێبەجێ كراون.

4-سێكتەری گەشتوگوزار: لە سێكتەری گەشتوگوزاردا، (118)پڕۆژە بە گوژمەی (48,742,327,115)دینار، جێبەجێ كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

توركیا… ٥٣٦ گومانلێکراوی داعش ده‌ستگیر كران

سەڵاح

سبەی هەولێر یاری هەیە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق دەکات

سەڵاح