ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرووەکان: وەڵامی یەکلاکەرەوە به ئێران دەدەین

نوێنەری ئیسرائییل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وڵامی هێرشی دوێنێ شەوی ئێران دەدەنەوە و وەڵامەکەشیان یەکلاییکەرەوە و بە ئازار دەبێت.

دانی دانۆن، نوێنەری ئیسرائییل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئێران بەرپرسیارە لە هێرشەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل و ڕاستەوخۆش بەرپرسیارە بۆ هەموو ئەو توندوتیژییانەی ڕوویانداوە.

گوتیشی، ئیسرائیل لە بەرانبەر ئەم جۆرە دەستدرێژییە، دەستەوەستان نابێت و وەڵامیان دەبێت.

دانی نۆن گوتی:  “دەمامکەکەی ئێران بە تەواوی کەوتووە. ناتوانن چی دیکە وەک گەورەی گروپەکان لە پشت حزبوڵڵا و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە خۆیان بشارنەوە. دەڵێن، تۆڵەی لەناوبردنی نەسروڵڵا دەکەنەوە.

ئەو گوتی: ئێران بەرپرسیارە لە هێرشەکانی حزبوڵڵا و ڕاستەوخۆش بەرپرسیارە بۆ هەموو ئەو توندوتیژییانەی بینیومانە. ئیسرائیل لە بەرانبەر ئەم جۆرە دەستدرێژییە دەستەوەستان نابێت. ئیسرائیل وەڵام دەداتەوە. وەڵامی ئێمە یەکلاکەرەوە و بە ئازار دەبێت.”

لێدوانی نوێنەری ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران لەکاتێکدایە شەوی رابردو سوپای ئێران بە هاویشتنی نزیکەی ٢٠٠ مووشەکی دوورمەودا هێرشی کردە سەر ئیسرائێل.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەڵێن بە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی حەماس و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری حزبوڵلای لوبنان و فەرماندەیەکی سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

زیاتر لە 120 دوکانداری بازاڕەکانی ھەولێر سکاڵایان دژی پەکەکە تۆمار کردووە

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

یاسین