ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زه‌رووره‌تی مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو

 

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

ئه‌م ناوونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بانگه‌شه و دروشمی بریقه‌داری هه‌ڵبژاردن نییه‌ ، به‌ڵكو راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ ، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ هه‌ر كامیان دروشمێكی ڕووخێنه‌رانه‌ و تێكده‌رانه‌ و بێ ئومێدكه‌رانه‌یان به‌رزكردۆته‌وه‌ و بچووكترین پرۆژه‌ و هیوایان بۆ داهاتوویی گه‌ل و نیشتیمان له‌ هه‌گبه‌دان نییه‌ چۆن ده‌توانن ئێستا وداهاتوو بنیات بنێن ،له‌كاتێكدا ڕێنیشانده‌ریان نه‌یارانی كوردستانه‌ و خه‌ون و مه‌رامیان ڕێگریكردنه‌ له‌پێشكه‌وتن وئاوه‌دانی كوردستانه‌ ، كاریان لێدانی بیروباوه‌ره‌ نیشتیمانی و مێژوو و گه‌لی كوردستانه‌ .

به‌ ئاوه‌ردانه‌وه‌ به‌ مێژووی پارتی و بارزانی ، له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی خه‌بات و تێكۆشانی له‌ پێناو كوردوكوردستان ، جگه‌ له‌ ستراتیژ و ئامانجی ئازادیخوازی و رزگاریخوازی ، به‌شێكی تری هه‌ره‌ گرنگی ئه‌م ڕێباز و قوتابخانه‌یه‌ ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی ئاسووده‌ و سه‌قامگیر بووه‌ بۆ هه‌مووان ، بۆیه‌ بوونی پارتی له‌ هه‌ر ده‌ڤه‌ر و جوگرافیاییه‌ك بوو بێت ، ئه‌وا متمانه‌ و دڵنییایی و گه‌شه‌سه‌ندن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌و ئایین وئایینزاكان رووی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ كردووه‌ ، ئه‌و مێژووه‌ هه‌ر له‌ شۆڕشه‌كانی بارزان و تا شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش كه‌ پارتی و بارزانی سه‌ركردایه‌تیی كردووه‌ و پێشكه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینبووه‌ ،

ئینجا ئه‌گه‌ر باسی مێژووی 32 ساڵی رابردووش بكه‌ین ، حكوومه‌ته‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان باڵاده‌ستی تێیدا هه‌بووه‌ ، تا ئێستای كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ وگوشاره‌كانی ده‌وروبه‌ری چ له‌ سه‌ر ئاستی نێۆ خۆیی و ده‌ره‌كی ، توانیوێتی زۆر به‌هێز و خۆڕاگرانه‌ پلان و ستراتیژه‌كانی له‌ رووی كاری چاكسازی و ئاوه‌دانی و ئابووری و كشتوكاڵ و دارایی  و ئینجا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پشت به‌ستن به‌ توانایی نێوخۆیی له‌ پێناو پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی و ئابووری و له‌ رووی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و ئینجا وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تیش گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندووتر و له‌گه‌ڵ بایه‌خدان به‌ گشت چین و توێژه‌كان و به‌تایبه‌ت لاوان و قوتابیان له‌ پێناو بونیاتنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نیشتیمان و به‌شداری پێكردنیان .

حكوومه‌تێك كه‌ هه‌میشه‌ خۆی به‌ به‌رپرسیار زانییووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و له‌ هه‌موو  خۆشی و ناخۆشییه‌كانیان هاوبه‌شی كردووه‌ و له‌ رووی كاروانی  ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پێشخستنی كه‌رته‌ جیاوازه‌كان توانیوێتی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌ ده‌یان پرۆژه‌ی ستراتیژی بونیات بنێت و جێبه‌جێ بكات و له‌ گه‌ڵ هه‌ر دروشمێكی بریقه‌دار و پیلانگێرییه‌ك له‌ ناوچه‌یه‌كی كوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ی جێبه‌جێ كردووه‌ و وه‌ڵامی ناحه‌زانی كوردستانی داوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تی كوردستان نموونه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و یه‌كتر قبووڵ كردن و  گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو كوردستانیان سه‌ره‌رای ئاسته‌نگ دروستكردنی نه‌یارانی نێوخۆیی .

حكوومه‌تی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌وڵ و تێكۆشانی له‌ كه‌رته جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و به‌ردی بناغه‌ی بۆ دارشتووه‌ ، كه‌ رۆژ به‌ رۆژ ئاسۆكانی گه‌شی پته‌وتربوونی كوردستان له‌ گشت ڕوویه‌كه‌وه‌ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و كوردستانێك كه‌ به‌هێز بێت  و پشت به‌ خۆی و تواناكانی نێوخۆیی له‌ بواره‌كانی كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهینان و بارزگانی و  پرۆژه‌ی بچووك و گه‌وره‌  و ئینجا ته‌كنۆلۆژیا و ئه‌م نیشتیمانه‌ بگه‌ێنێته‌ ترۆپكی سه‌ركه‌وتن و هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندووه‌ .

له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ، حكوومه‌تی كوردستان و نه‌ك هه‌ر توانیی بوێرانه‌ به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م چاكسازی ببڕێت و شه‌فافییه‌تیش له‌ هه‌موو جومگه‌كانی حكومڕانی به‌هێزتر بكات ، له‌ هه‌مانكاتیشدا  متمانه‌ی نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان بگه‌رینیته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌نگاوه‌ راست و ڕاشكاوه‌كانی رێزدار مه‌سروور بارزانی ، ده‌گه‌رێته‌وه‌  له‌ پێناو نه‌هێشتنی درزی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و له‌ پێناو چه‌سپاندنی  دادپه‌روه‌ری و دڵنییایی وفه‌راهه‌مكردنی  داهاتووه‌یه‌كی گه‌ش بۆ گشت چین و توێژه‌كان ، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نووسسازه‌شدا به‌ رۆحێكی نیشتیمانپه‌وه‌ری و كوردپه‌وه‌رییه‌وه‌ داوا له‌ گه‌نجان و لاوان و گشت توێژه‌كان ده‌كات به‌شدار برن له‌ پاراستنی ژینكه‌ و  بایه‌خدان به‌ به‌ها نیشتیمانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ پێناو فه‌راهه‌مكردنی داهاتوویه‌كی پڕ دڵنییایی بۆ نه‌ته‌وه‌كانی داهاتوو.

مه‌سروور بارزانی، پێیوایه‌ ، خۆشه‌ویستی بۆ خاك و ڕۆشنبیری و ناسنامه‌ میراتی گرانبه‌های گه‌ل ونیشتیمانن ، له‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕێبازی بارزانییه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ له‌ پێناو سه‌قامگیری سیاسی و  كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ هه‌موو لایه‌یه‌ك ، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ چه‌نده‌ وشیارانه‌ و ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كان و پرسه‌ ئابووری وسیاسیییه‌كان ده‌كات ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وایكردووه‌ كه‌ سه‌نگ و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و ڕه‌زامه‌ندی چین و توێژه‌كانی كوردستان له‌ ئه‌دا و كاركردنی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان .

به‌دڵنییاییه‌وه‌ ، ئه‌و جۆره‌ پلان و ستراتیژه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردووو په‌یره‌و كراوه‌ ، نه‌ك هه‌ر بووه‌ته‌ هۆی ئومێد وهیوای به‌ڵكو هه‌وێنی زیاتر به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تیش ، كه‌ هه‌موویان هۆكارن بۆ پشتیوانكیردن له‌ سه‌قامگیری و زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی هه‌رێمی كوردستان ، چونكه‌ مه‌سروور بارزانی ، چ وه‌ك كه‌سایه‌تیی به‌هێز و چ وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر  باوه‌ری ته‌واوی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ گه‌لی كورد هیچ بابه‌تێكی كه‌متر نییه‌ له‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌ وجیهان ، بۆیه‌  خه‌ڵكی كوردستان وبه‌تایبه‌تی چینی لاوان و قوتابیان  ده‌توانن ، سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بێنن ، بۆیه‌ به‌رده‌وامبوونی مه‌سروور بارزانی ، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو ، نه‌ك هه‌ر كوردستان زیاتر گه‌شه‌ ده‌سه‌تێنێت و ئاوه‌دانتر و خۆراگرتر و سه‌قامگیر تر ده‌بێ زیاتر به‌هێزبوونی پێكه‌وه‌ژیان له‌ پێناو كوردستانێكی به‌هێز وسه‌ربه‌خۆ له‌گشت ڕوویه‌كه‌وه‌ .

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق

یاسین

نمە باران دەبارێت

یاسین

بۆ واژووكردنی چه‌ند رێككه‌وتنێك میری کوێت لە ئەنقەرەیە

سەڵاح