ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە دەروازەی کەرکووک- بەغدا داوای 1800 دۆلار لە شۆفێرانی بارهەڵگری کوردستان دەکرێت

 

ئەمڕۆ دووشەممە، شۆفێرانی بارهەڵگر کە مریشک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا دەگوازنەوە، داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزێتەوە کە لەلایەن کۆنترۆڵە ئەمنییەکانەوە سەپێنراون لە بەرامبەر پەڕینەوەی بارهەڵگرەکانیان، دەشڵێن: هەر بارهەڵگرێک پێویستە 1800 دۆلار بدات لەبەرامبەر پەڕینەوەیدا.

ڕۆژی 1ی ئەیلوولی 2024 ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر کە مریشکی زیندوویان لە کوردستانەوە بۆ بەغدا دەگواستەوە، سکاڵایان کرد بەوەی لە بازگەی کەرکووک بەرەو بەغدا پارەیان لێدەسێنن.

دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە شۆفێرێکی بارهەڵگری گواستنەوەی مریشک لە یەکێک لە بازگەکانی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ 17 شۆفێری دیکەدا گیریان خواردووە، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە دوو بژاردەیان لەبەردەستدایە، یان پارە دەدەن یان چاوەڕێی مردنی مریشکەکان بکەن.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا، شۆفێرەکە دەڵێت: کۆنترۆڵی ئەمنی لە کەرکووک داوا لە شۆفێران دەکات بۆ هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە بەرەو بەغدای پایتەخت دەپەڕێتەوە، 1800 دۆلار بدەن.

دوای ئەوە شۆفێرەکە، داوای لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە و لێپرسینەوە لەو هێزە ئەمنییانەی کە ڕەشبگیری شۆفێران دەکەن لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی نایاساییدا بکات .

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ روەندا سوورە

سەڵاح

ئه‌مریکا: عراق لە ڕووداوی هێرشی سه‌ر کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بکۆڵێتەوە

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن

یاسین