zagros news agency

ئیسرائیل گوندەکانی حەما و حومسی کردە ئامانج

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، سوپای ئیسرائیل لە گوندەکانی حومس و حەما هێرشی کردووەتە سەر سێ بنکەی سەربازیی حکوومەتی سوریا
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئامانجەکانیان بریتی بوون لە کۆگایەکی مووشەک لە ڕۆژهەڵاتی حەما، ٢ کۆگای چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی شینسەر و گوندی شاتای لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی حەما.
لە هەمان کاتدا دەزگای فەرمیی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی حەما و حومس نەکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین

خوان لاپۆرتا؛ هیوادارم ڕۆیشتنی شتیگن ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی

یاسین