zagros news agency

بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن بەڕێوەبەرێکی پێشووی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان دەستگیرکرا

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2024، دەسەڵاتی دادوەری عێراق بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن، سزای زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی بەسرە دەرکرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاندووە، بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە، دەسەڵاتی دادوەری سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی کۆنتڕۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای بەسرەدا سەپاند.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو بەڕێوەبەرەی پێشوو کە پلەی عەمیدە، لە دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دادگایی کراوە، کە ڕەوانەی دادگا مەدەنییەکان کراوە و سزاکەی بەسەردا سەپێنراوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکانێکی کارەساتبار یاریەکەی بایرن و پاریس پانجێرمانی کردە شیوەن و گریان

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

سەڵاح

‎لە بارەی کارکردن بە کارتی زانیاری ڕوونکردنەوە دەدرێت

گوران